سێیه‌م سه‌رۆك وه‌زیر
عه‌بدولمه‌هدی جێگری سهركۆمار بووه كاندیدی ئیئتیلاف كه‌ده‌بێ كێبركێ له‌گه‌ڵ كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بكات و پێكه‌وه وه‌ك چه‌تری هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی به‌یه‌ك پاڵێوراوه‌وه بچنه دانوستاندن له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی تره‌وه.
به‌لام مه‌سه‌له‌كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌واڵدا ئاساییه ده‌نا له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع شتێكی تره‌و ئه‌می ئێستا وه‌ك ده‌ریاچه‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتوویی شیعه خۆی ده‌نوێنێ بۆی هه‌یه ببێته مایه‌ی ئاڵۆزاندن تا ئاسانكاری بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت. به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدی له‌م وێستگه‌یه‌دا به‌سه‌ر ركابه‌ره ناوخۆییه‌كه‌ی خۆی د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا سه‌ركه‌وت، لێ دیار نییه ره‌وشه‌كه له‌گه‌ڵ كاندیدی ئیئتیلافی یاسا، به‌ڕێز نوری مالكی، چۆن ساغده‌كرێته‌وه؟
وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م عه‌بدولمه‌هدی له‌باری سایكۆلۆژییه‌وه توانی له‌مپه‌ڕی جه‌عفه‌ری تێپه‌ڕێنێ كه له‌یه‌كه‌م حكومه‌تی ئینتیقالی دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن، حكومه‌تی ساڵی 2005، گره‌وی پاڵێوراوی شیعه‌ی برده‌وه‌و له‌هی دووه‌میشدا، دیسانه‌وه ئه‌م عهبدولمههدییهی به‌جیاوازی یه‌ك ده‌نگ تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌بوو گوشاری ناوخۆیی و ئامۆژگاریی دۆستانه مالكی له‌جێی جه‌عفه‌ری وه‌ك پاڵێوراوی سێیه‌م جێگیركرد. به‌واتایه‌كی تر مالكی كه به‌ته‌نها خۆی نیو ملیۆن ده‌نگی له‌به‌غدا هێنا له‌ململانێی پێشووتری ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌وه حكومه‌تایه‌تی كرد‌و باسكی وا به‌هێز بوو ته‌نها به‌دوو پاڵێوراوه‌وه ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن.
ئیتر به‌م ده‌ركه‌وته تازانه‌وه كه‌ئه‌و ماجه‌رایه دروستیكردووه، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری، ره‌وتی چاكسازیی، هێشتا زوویرو دووره په‌رێزه، ده‌بێت مالكی و عه‌بدولمه‌هدی یه‌كیان بۆ ئه‌ویتری بسه‌لمێنن. مالكی هێزی ده‌نگی خۆی و سه‌نگی كاره‌كانی له‌حكومه‌ت و تۆزێك به‌رژه‌وه‌ندیی دروستكراوی چوار ساڵی رابردوو، عه‌بدولمه‌هدیش سه‌نگ و ده‌نگی خۆی وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ریزی یه‌كه‌می ولات و پشتگیریی ئیئتیلافی دێرینی شیعه‌و له‌وه‌ش گرنگتر نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی مالكی كه‌چه‌ند وه‌خته نه‌یانهێشتووه به‌ئاسانی جه‌مسه‌رگیری پێویست بۆ كابینه‌یه‌كی نوێ خڕ بكاته‌وه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی شیعه داوێتی كه‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیر جه‌ژنانه بێت بۆ عیراقییه‌كان مانای وایه چه‌ند رۆژی تر رۆژووی ئێواره‌یه‌كمان بهشوكرانهبژێری ناوی تازه‌وه ده‌شكێنین.
لێ ئه‌گه‌ر كێشه‌كه دواكه‌وت ئیتر عیراق رووبه‌ڕووی سێ كاندیدا ده‌كرێته‌وه كه هه‌رسێكیان شیعه‌ن ئه‌مما به‌سێ ئیجتیهادی جیاوازه‌وه، مالكی و عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ك و عه‌للاوی له‌لایه‌كی تره‌وه كهجهمسهرگیریی شیعه‌ی حوكمی ئه‌و وه‌ك حوكمی سوننه له‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانیاندا تۆمارده‌كه‌ن.
باشه له‌دۆخێكی وادا، بهساغبوونهوهی پاڵیۆراو و یان به‌ئاڵۆزی زیاتری مه‌سه‌له‌كه دۆخی كورد چۆن ده‌بێ؟ هه‌ر دوولا پاڵێوراوی شیعه (دۆست)ی كوردن و حوكومڕانیش ئیستحقاقاتی خۆی هه‌یه. مالكی ماشێنی 140ی جولاندو به‌مدوایه‌ش ته‌ئكیدی لێكرده‌وه. عه‌بدولمه‌هدیش هه‌م خۆی ئه‌ده‌بیاتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد نووسیوه‌و هه‌میش مه‌جلیسه‌كه‌ی ئالی حه‌كیم مێژووی زوڵمی هاوبه‌ش و پاڵپشتی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵماندا هه‌یه. له‌و سه‌ریشه‌وه عه‌للاوی میانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا خراپ نییه، به‌مه‌رجێكی دژوار كه‌بتوانێت له‌جێی ئه‌وه‌ی رێگه بهشۆڤێنییهكانی ناو كه‌شتییه‌كه‌ی بدات گه‌له‌كۆمه‌كێ له‌كورد بكه‌ن رامیان بكات و بیانخاته خزمه‌ت سیاسه‌تێكی میانڕه‌وه‌وه.
وه‌ك ده‌بینن هێشتا ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌كێشێ، بۆیه مه‌قامی رووخسه‌ت نییه كهئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌م بهینه له‌گه‌ڵ كه‌س سه‌ودا بكات. جارێ مه‌سڵه‌حه‌ت تهوقوفه له‌و دیو حه‌مرین تا براوه‌ی دیاری ده‌بێت.