سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی له توركیا
پرۆژه‌كه‌ی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا بووه جێی ڕه‌زامه‌ندی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه و به‌وه‌ش توانی گورزێكی كاریگه‌ر ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی بكات. ده‌ستووری توركیا كه ساڵی (1982) له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ (كه‌نعان ئیڤرین) دانراوه تائێستا پانزه جار هه‌مواركراوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ڕێی ڕیفراندۆمێكی جه‌ماوه‌ریه‌وه پرۆسه‌ی هه‌مواركردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ش پاش مشتومڕی زۆری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ستیاری ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێشنیاركرابوون بۆ هه‌مواركردن كه ئه‌وه‌ش ڕه‌وایه‌تی زیاتر به‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌دات. گۆڕانكارییه‌كانیش هه‌ر سێ بواری سه‌ربازی و دادوه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕینیان گرته‌وه كه ئه‌مانه‌ش ده‌بنه‌هۆی به‌ره‌و پێشبردنی پرسی دیموكراسی له توركیا له چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و پارته به هه‌مواركردن یان گۆڕینی ده‌ستوور و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێته‌هۆی چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ماكانی دیموكراسی و ڕێگرتن له ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی بۆ گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌و مه‌ترسییه دوورده‌خاته‌وه و ئاماژه‌یه‌كه بۆ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی كه كوده‌تاچیه‌كان هه‌مان چاره‌نووسی كوده‌تاچیه‌كانی ساڵی (1980)یان ده‌بێت كه له یه‌كێك له بڕگه ههمواركراوهكاندا باس له لادانی حه‌سانه‌ی دادوه‌ری ده‌كات له سه‌ریان كه ئه‌وه‌ش ڕێگه بۆ دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون خۆش ده‌كات وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵ (كه‌نعان ئیڤرین). هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا ده‌ستوور ڕێگه نادات به دادگاییكردنی خه‌ڵكی سیڤیل له دادگای سه‌ربازیدا و له هه‌مان كاتدا ڕێگه به دادگاییكردنی خه‌ڵكی سه‌ربازی ده‌دات له دادگای مه‌ده‌نیدا و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی شورای سه‌ربازی كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر پله‌داری سه‌ربازی به تۆمه‌تی كۆنه‌په‌رستی و جوداخوازی و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كانیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌مواركردنه‌كه دادگای ده‌ستووری توركیا كه یه‌كێك بوو له چه‌كه‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی تورك دژ به هه‌ر پارت و ڕێكخراوێّك كه بۆچوونێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی نه‌بێت و تائێستا (25) پارتی سیاسی به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما داخستووه چاكسازی تێدا ده‌كرێت و چاكسازی له بواری دادوه‌ری و یاسای داواكاری گشتیدا ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵات ده‌دات به په‌رله‌مان به هه‌مواركردنی ده‌ستوور و یاساكانی به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ڕێگریی له‌و هه‌وڵانه بكات. بێگومان هه‌مواركردنه‌كه هه‌نگاوێك بوو له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و تا ڕاده‌یه‌كی باش خزمه‌ت به هاوڵاتیانی توركیا ده‌كات له بواری مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا و ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ پێكهێنانی پارت و ڕێكخراوی سیاسی زیاتر و له‌قبوونی زیاتری پێگه‌ی نه‌ته‌وه په‌رستانی تورك، به‌ڵام هێشتا ناتوانێت له ئاستی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا بێت به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و ئه‌رمه‌ن و كه‌مینه‌كانی وه‌ك چه‌ركه‌س و ئهلبانیهكان و ئهبازهكان و بۆشناكهكان ناكات كه ئه‌وه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بووه جێی ناڕه‌زایی و بایكۆتكردنی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن كورده‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ دانانی ده‌ستوورێكی نوێ له ئاینده‌دا كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا كۆك بێت به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان توانی قۆناغێكی هه‌ستیار ببڕێت و دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ڕای گشتی وڵاته‌كه حه‌ز به‌گۆڕانكاری و كرانه‌وه به ڕووی ئه‌وروپا ده‌كات و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیش توانای ئه‌وه‌ی نابێت كه كوده‌تای به سه‌ردا بكات و په‌رله‌مانیش كه ئه‌و پارته تێیدا زۆرینه‌یه ده‌سه‌ڵاتی هه‌مواركردنی به‌نده‌كانی ده‌ستووری ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه‌ش متمانه‌ی زیاتری پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا هه‌نگاوی باشتر بنێت به‌ره‌و باشتركردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له توركیا و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بوو بۆ ڕاده‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی كه له ساڵی (2002)وه حوكمی توركیا ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش بۆ پارتێكی خاوه‌ن بۆچوونێكی ئیسلامی له وڵاتێكی عه‌لمانیدا به ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی داده‌نرێت.