حكومه‌ته‌ جیاوازه‌كه‌ی‌ عیراق و په‌رله‌مانتاره‌ مووچه‌خۆره‌كان

حكومه‌ته‌ جیاوازه‌كه‌ی‌ عیراق و په‌رله‌مانتاره‌ مووچه‌خۆره‌كان
2010-10-03T17:48:09+00:00

هه‌مان ڕۆژدا حكومه‌ت پێكهێنرایه‌وه‌. به‌ریتانیا، بۆ یه‌كه‌مجار دوای‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك، له‌ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژدا له‌نیوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا و له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌، حكومه‌تێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ پێكهێنرا كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی‌ ناوازه‌بوو له‌ مێژووی‌ به‌ریتانیا.

پاساوێك نییه‌ بۆ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ (هه‌ینی‌) واشنتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه‌، عیراق ڕیكۆردێكی‌ جیهانی‌ شكاند له‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت دوابه‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان.

ئه‌گه‌ر پاساو (فره‌ڕه‌گه‌زی‌ و فره‌پارتی‌) بێت له‌ عیراقدا، وڵاتێكی‌ وه‌كو لوبنان، ژماره‌یه‌كی‌ زۆرو زه‌به‌ند له‌ دین و نه‌ژادی‌ جیاوازی‌ تێدایه‌، له‌هه‌مان كاتدا پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌گه‌ر پاساو (ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌) بێت، خودی‌ عیراقییه‌كان خۆیان هۆكاری‌ سه‌ره‌كین بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌. له‌كاتێكدا له‌ سه‌روبه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا (پشتیوانی‌ ده‌ره‌كی‌ و ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌) قبوڵ ده‌كه‌ین و وه‌ریده‌گرین، ئیتر چۆن دوابه‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان (ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌) مه‌رج به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا نادات؟

ئه‌گه‌ر پاساو (ده‌ره‌نجامی‌ ده‌نگه‌كان) بێت، ئه‌وا پرسیار دێته‌ سه‌ر خودی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن. له‌ وڵاتێكدا كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ (هه‌ڵبژاردن) به‌ ئاسانی‌ قبووڵ ناكرێت، ئیتر بۆچی‌ پرۆسه‌یه‌ك به‌ناوی‌ (پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان) ئه‌نجام ده‌درێت.

گرفتی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ عیراقدا، پێكهاته‌ی‌ ئه‌م وڵاته‌ نییه‌، به‌ڵكو شێوانی‌ چه‌مكه‌كانه‌. (حكومه‌ت) له‌ عیراقدا كه‌ (حكومه‌تی‌ ڕاییكردنی‌ كاره‌كانه‌) و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ (نوری‌ مالیكی‌)یه‌، خه‌ریكی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ته‌! په‌رله‌مانه‌كه‌یش كه‌ ده‌بوو (خه‌ریكی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت بووایه‌) په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ گوێ‌ له‌مشتی‌ پارته‌كانیانن و بێ‌ موبالاتن له‌وه‌ی‌ دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌مڕۆ (210) ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت و په‌رله‌مانتاره‌كان (18) خوله‌ك دانیشتوون، كه‌ هه‌ر ڕۆژێك ته‌نانه‌ت (خوله‌كێك)یشی‌ به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام هه‌ریه‌كێكیان نزیكه‌ی‌ (30.000$) دۆلاریان وه‌رگرتووه‌!

دروشمه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌كوێن؟ كوانێ‌ (عیراقمان موسته‌قبه‌لمانه‌) و (عیراق هی‌ هه‌موومانه‌) و (نوێبوونه‌وه‌) و (مسۆگه‌ركردنی‌ ئاینده‌) و....هتد.

ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی‌ عیراق به‌ (پێموایه‌) هه‌موو شتێكیان بڕیوه‌ته‌وه‌ و سیاسیه‌كانیش به‌ (لیژنه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ‌ قۆڵی‌ و چوار قۆڵی‌ و داوه‌تكاری‌) شتێكیان نه‌هێشتۆته‌وه‌.

له‌عیراقدا هه‌میشه‌ جوڵه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئاراسته‌یه‌ك نییه‌ و ئامانجێك بوونی‌ نییه‌.

له‌ عیراقدا دیموكراسی‌ له‌ گوتار و كۆبوونه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنی‌ پارته‌ سیاسییه‌كاندا بوونی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ واقیعدا ئه‌مه‌ خه‌یاڵێكی‌ پڵاوه‌.

Shafaq Live
Shafaq Live