ئازادی و سیاسه‌تی حكومه‌تی كوردی
ئازادییه وه‌ستاوه له سه‌ر ستراكچه‌ری حكومه‌ت له‌م ئاسته‌دا گرفتی فراونكردنهوهی ئازادی به‌نده له‌سه‌ر ریفۆرمكردنی دامه‌زراوه‌یی به‌شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه نه‌بێت یان دژ نه‌وه‌ستێته‌وه یان رێگر نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پرسی ئازادی زیاتردا، له‌م میانه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و دۆز دێنه پێشه‌وه هه‌ندێكی په‌یوه‌ندییان به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه وه‌ك پرنسیبێكی گرنگ كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی توانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له‌یه‌ك شوێندا یاخود گۆرین و ده‌ستكاریكردنی دیزانی دامه‌زراوه‌یی میری یاخود مه‌سه‌له‌ی هه‌بوونی ئینستوتی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و بێگومان له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه یاسا سه‌روه‌ری . له‌هه‌ندێك ئاستی تردا كێشه‌كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و زۆرجاریش مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌وێته بواری ئابوری و سیسته‌می خوێندنه‌وه. كه‌واته بڕی ئه‌و كێشانه زۆرن كه فراوانكردنه‌وه‌ی ئازادی له‌سه‌ریان وه‌ستاوه. به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه پێشووتر له‌ژێر ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیدا بوون. گرنگ نییه ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ك سه‌نته‌ری موتڵه‌ق له‌ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌ر به ئایدیلۆجی چه‌پ بێت وه‌ك ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات یان سه‌ر بهئایدیۆلۆجی راست بێت وه‌ك ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتاڵیای فاشی چونكه هه‌موویان سه‌ری جیاوازن بهئهژدیهای توتالیتاریزمه‌وه. له‌ولاتێكدا وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاسان نییه قسه له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی هیچ جۆره فۆرمێكی فاشی و دكتاتۆری بكرێت به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك هه‌رچه‌ند ره‌گ و ریشه و میراتی فاشیزم له رووی كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و له هه‌ندێك ئاستیشدا له رووی سیاسییه‌وه بوونی هه‌بێت چونكه ئه‌وه‌ی فاشیزم ده‌كاته ئه‌گه‌رێكی سیاسی سیستماتیك كۆمه‌ڵه هه‌لومه‌رجێكی مادی و ئایدیلۆجییه كه له ئێستادا ئه‌و هه‌لومه‌رجه رۆشتووه بێ ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و چ هه‌رێمایه‌تی و به تایبه‌تیش ناوخۆیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانین هێشتا كۆمه‌لێك رژێمی سیاسی ماوه كه پاشماوه‌ی سه‌رده‌می پێشووه. به‌م مانایه ره‌نگه ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه باشترین سه‌رده‌می به‌ختی تێكۆشانی دیموكراتی بێت له‌كوردستاندا . هه‌ر هێزێكی سیاسیش بیه‌وێت به‌شوێن بردنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی خۆیه‌وه بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به‌ناسین و نرخاندنی فراونكردنهوهی ئازادی هه‌یه، به‌ڵام خودی فراونكردنهوهی ئازادی زیاتر له‌سه‌ر ئاستی كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی مه‌یدانێكی ململانێداره. له‌ئێستادا هیچ هێزێكی سیاسی له‌كوردستاندا ئه‌گه‌ر له‌رووی ئایدیلۆجیشهوه بیه‌وێت سیسته‌می توتالیتاری فاشی دروست بكات ئه‌وا شانسی ئه‌وه‌ی نییه وه‌ك ئه‌زمونێكی سیاسی شتی وا تاقیكبركێتهوه، چونكه ئه‌و ئه‌رزشه ئابووری و تهكنهلۆجییهی كه‌پێویسته بۆ دروستبوونی سیسته‌مێكی داخراروو و مه‌ركه‌زی هیچ شوێنێكی نه‌ماوه. بێگومان گروپی داخراوی سیاسیش ناتوانێت ئاسۆیه‌كی باشی هه‌بێت له ناو كرانه‌وه‌ی ئابووری و ته‌كنه‌لۆجی هه‌رێمدا. بۆ ئه‌و هێزانه‌ش كه جڵه‌وی سیاسه‌تی ره‌سمی هه‌رێمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌لێكی باشیان له‌به‌رده‌مدایه كه هه‌رێم به‌ئاراسته‌ی چاكسازیكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و ئیداری و سیاسی‌دا به‌رن. ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌میشه چاكسازیكردن له ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه شانسی ئه‌وه‌ی زیاتر تێدایه هه‌موو ئه‌و شتانه بخاته ناو مه‌شقكردنه‌وه.