كۆچ ..، ئومێد و هیواكان
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ ئاسان نییه دڵ له وڵات و گه‌لی خۆت هه‌ڵكنی و به‌ره‌و نادیار بچی.
قه‌ده‌ری رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌یه كه هه‌میشه چاوه‌نواڕی دۆخی خراپتر بكه‌ن و چاویان له گۆڕانكارییه‌ك بێ جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه .
هاووڵاتیان وه‌ك باقی گه‌لان ساڵانێكی زۆره هه‌میشه چاره‌سه‌ر له هه‌ڵاتن و خۆ نه‌بان كردن له‌م جوگرافیایه‌دا ده‌بینن.
بیرۆكه‌ی ئاوه‌دیوبوون له سنوور ، هه‌زاران كه‌سی خستۆته خولیا و به لیشاو ئه‌و بیرۆكه‌یان جێ به‌جێ كردووه و به ده‌یان و سه‌دانیان له رێی تاراوگه ماڵ و گیانیان له‌سه‌ر داناوه . خه‌تای كێیه‌و هۆكاره‌كان چین زۆر باسی له‌سه‌ر كراوه.
دۆخی ئه‌م وڵاته هی ئه‌وه نییه ئێره‌یی به خۆشیه‌كانی ببرێ به‌ڵام سه‌رباری كێشه سیاسی و ئه‌منی و نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و ژینگه‌ییه‌كانی و گوزه‌رانی سه‌خت و بێكاری و .. ، هێشتا ژیان له عیراقدا نه‌گه‌یشتۆته دوا ویستگه.
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به‌واتا مه‌جازییه‌كه‌ی ته‌نیا له‌و دنیادا نییه و به‌خته‌وه‌رو نابه‌خته‌وه‌ریش له‌م دنیایه‌دا كه‌م نین به‌ڵام ته‌فسیره‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه به پێی ئایدیا‌و جوگرافیا‌و راده‌ی تێگه‌یشتن و باری خۆشگوزه‌رانی و جیهان بینی و باوه‌ریان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ هه‌رچه‌ند هه‌ر هه‌موویان خوازیارن بچنه به‌هه‌شت .
ئاساییه په‌یوه‌ست به عراق و وڵاتانی ژێر هێڵی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی له مێژه ساڵه خۆراوا بووه به رووگه و به‌هشتی سه‌ر ئه‌م دنیایه.
كێشه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی بیلاروسیاو پۆلۆنیاو .. چیمان پێ ده‌ڵێ؟ به دوور له سیاسه‌تی نه‌گریسی هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كان و ته‌ماعی نه‌فره‌ت ئامێزی قاچاخچیه‌كان ده‌بێ دان به‌و راستیه‌دا بنێین كه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا مرۆفه‌كان قوربانین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موویان له دۆزه‌خ هه‌ڵنه‌هاتبن.
(كۆچ) دیارده‌یه‌كی جیهانه به‌ڵام لێشاوی رۆیشتنی گه‌نجان به‌تایبه‌ت له وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك عیراق پاساوی گونجاوی نییه و ته‌نیا كاره‌ساتێكه وێنای شكستی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ده‌كات .
له‌م وڵاته‌دا، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كان بۆ ئه‌نفال و كیمیاباران و كشتوبڕله‌سه‌ر ناسنامه‌و شوناس و ره‌گه‌زو باوه‌ڕی ئایینی و سیاسی مێژینه‌یه‌كی ره‌شی هه‌یه و نهۆ دیارده‌ی بێكاری و بێ ده‌رامه‌تی نیشانه‌ی بێ به‌رنامه‌یی و نه‌بوونی دادگه‌رییه . پێش ئه‌وه‌ی رێگری له كۆچی هاووڵاتیان بكرێ ده‌بێ میلله‌ت له ئێستا‌و پاشه‌رۆژی خۆی بێ به‌ش و بێ هیوا نه‌كرێ .
په‌یامبه‌ری ئیسلام فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر هیواو ئومێد نه‌بێ، ته‌نانه‌ت هیچ دایكێك شیر به منداڵی خۆی نادات!