سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی Z بە ئەزموونێکی ناوازەی کێشکردن دەخاتە بازاڕەوە

سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی Z بە ئەزموونێکی ناوازەی کێشکردن دەخاتە بازاڕەوە
2023-07-26T14:18:16+00:00

 کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ نەوەی پێنجەمی چەماوەکانی گالاکسی ڕاگەیاند: گالاکسیZ Flip5 و گالاکسی ZFold5. کە فاکتەرە پێشەنگەکانی پیشەسازی ئەزموونی ناوازە بۆ هەموو بەکارهێنەرێک پێشکەش دەکەن بە دیزاینێکی بریقەدار و بچووک، بژاردەی بێشوماری تایبەتمەندکردن، و کارایی بەهێز.Flex Hinge ە نوێیەکە ئەزموونی چەمانەوەکە دەکاتە ڕاستی، لە هەمان کاتدا دیزاینێکی هاوسەنگ و تۆکمە لە ڕووی جوانکارییەوە پێشکەش دەکات. ئەم ئامێرە بێ ڕکابەرانەی چەماوە توانای نائاسایی کامێرا وەک FlexCamدەکەنەوە بۆ گرتنی وێنە لە گۆشەی داهێنەرانە. بە کارایی بەهێز و پاترییەکی باشتر کە بە نوێترین پڕۆسێسەر کاردەکات، زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی Z ئەوە دەگۆڕێت کە بە مۆبایلێکی زیرەک دەکرێت – کراوە بێت یان داخراو.

تی ئێم ڕۆ، سەرۆک و بەرپرسی بازرگانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "سامسۆنگ شۆڕشێک لە پیشەسازی مۆبایلدا دەکات بە ئامێری چەماوە بە دانانی پێوەر و بەردەوام چاکسازی لە ئەزموونەکە. ڕۆژانە، خەڵکی زیاتر مۆبایلە چەماوەکانمان هەڵدەبژێرن چونکە ئەزموونێک پێشکەش دەکەن کە خەڵک دەیانەوێت و ناتوانن لەسەر هیچ ئامێرێکی تر بەدەستی بهێنن. گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5نوێترین ئامێرن کە پابەندبوونمان دەسەلمێنن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارەکانمان لەڕێگەی تەکنەلۆژیای داهێنەرەوە".

میراتی داهێنان و خۆبەخشی سامسۆنگ بۆ پۆلی چەماوەکان ئامێری گشتگیر و ناباوی دروستکردووە کە بەردەستن. و بە باوەڕێکی بەهێز بە توانای چەماوەکە، لەگەڵ توانای توێژینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ئاستی جیهانی، سامسۆنگ بە بەردەوامی پێکهاتەی زنجیرەی گالاکسی Z ی باشتر کردووە. لە دروستکردنی ناوەڕۆکەوە لەسەر Flex Windowی نوێی گالاکسی Z Flip5 تا فرەکارکردنی نەرم لەسەر گالاکسی Z Fold5، ئەم زنجیرەیە لە چەماوەی گالاکسی پێداویستییە جیاوازەکانی بەکارهێنەرانی ئەمڕۆ دابین دەکات و تێدەپەڕێنێت.

جگە لەوەش هەردوو مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 بە وردی دیزاین کراون بۆ ئەوەی لە جێی چاوەڕوانییەکانی تەمەندرێژیان بن. شاشەی سەرەکی بە چینێکی دژە بەرکەوتن و پشتێکی دیزاین کراوە بۆ شێوەیەکی تۆکمەتر . لەگەڵ پشتگیری IPX8، چوارچێوەی ئارمۆر ئەلەمنیۆم، و Corning® Gorilla® Glass Victus®2 کە بەکارهێنراوە بۆ هەردوو Flex Window و بەرگی پشتەوە، گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 ئەو پاراستنە پێشکەش دەکەن کە بەکارهێنەران چاوەڕێی دەکەن، کە زیاتر لەلایەن Flex Hinge بەرزکراوەتەوە. ئەم مۆدیولە نوێیە یەکگرتووەی هێنج تایبەتمەندی پێکهاتەیەکی دوولای هەیە، کە کاریگەرییە دەرەکییەکان بڵاودەکاتەوە.

گالاکسی Z Flip5 : کۆتا ئامرازی گوزارشتکردن لە خۆد کە دەتوانرێت بخرێتە گیرفانیەوە بەبێ سازشکردن

مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 ئەزموونێکی شیک و ناوازە پێشکەش دەکات کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە لە ئامێرێکی قەبارە گیرفانی کە بۆ گوزارشتکردن لە خۆد دروستکراوە.

پەنجەرەی نوێی Flex Window کە ئێستا 3.78 هێندەی نەوەی پێشوو گەورەترە، کۆمەڵێک توانای فراوان و نوێ پێشکەش دەکات. بژاردەی زیاتری تایبەتمەندیکردن دابین دەکات، لەوانە کاتژمێری زانیاری و گرافیکی کە دەتوانێت لەگەڵ دیزاینی ڕووخساری زنجیرەی گالاکسی Watch6 ی بەکارهێنەردا بگونجێت , هەروەها چوارچێوەی شیک. جگە لەوەش، کەیسی نوێی Flipsuit ی گالاکسی Z Flip5 پاراستنی ئامێرەکان بە کارتێکی NFC ی گۆڕاو دابین دەکات، بۆیە بەکارهێنەران دەتوانن دیزاینی Flex Window و دیزاینی کەیسەکەیان هاوتا بکەن بۆ بژاردەی تایبەتکردنی زیاتر.

گالاکسی Z Flip5 بەکارهێنانی زیاتر لە جاران پێشکەش دەکات. لە Flex Window بۆ خێرایی و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە بەسوودەکان بەبێ ماندووبوون. بە Widgets، بەکارهێنەران دەتوانن کەشوهەوا بپشکنن، کۆنتڕۆڵی مۆسیقا بکەن و گوێ لە مۆسیقای دڵخوازی خۆیان بگرن لەگەڵ Media Controller یان بە Google Finance نوێترین نوێکارییەکانی بازاڕی بۆرسەی جیهانی ببینن. بە کورتی تەنها بە چاونوقانێک هەموو Widgetsەکان ببینە و دەستبەجێ لە نێوانیاندا بگەڕێ بە کرتەیەک لە شاشەکە بۆ چالاککردنی Multi Widget View . 

لەگەڵ ئەوەشدا، بە ئاسانی ئاگادارکردنەوەکان بپشکنە و دەستت بگات بە ڕێکخستنە خێراکان بۆ وای فای یان بلوتوز. بەبێ ئەوەی هەرگیز ئامێرەکە بکەیتەوە، بە مێژووی پەیوەندییەکان بگەڕێ بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییە لەدەستچووەکان، و وەڵامی نامەکان بدەرەوە لەکاتی ڕۆشتندا بە بەکارهێنانی وەڵامی خێرا بە کیبۆردێکی تەواو QWERTY و بینینی مێژووی چاتەکان. بە پەنجەدانێکی خێرا بۆ سەرەوە لەسەر شاشەکە، دەستت دەگات بە Samsung Wallet بۆ پارەدان لەکاتی ڕۆشتندا، و دەستت دەگات بە کۆدەکانی QR و کوپۆنەکان، هەروەها کارتی گەشتەکانت، کارتی ئەندامێتی، کلیلی دیجیتاڵی و کارتی تەندروستی.

بە دیزاین و فاکتەری شێوەی بێهاوتای گالاکسی Z Flip5، گشتگیرترین ئەزموونی کامێرا لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی پێشکەش دەکات. سێڵفی کوالیتی بەرز لەگەڵ کامێرای دواوە بەهۆی گەورەتری Flex Window بەکارهێنەران دەتوانن وێنەی سەرسوڕهێنەر بەبێ دەست لە گۆشەی داهێنەرانە بە FlexCam بگرن. بینین و دەستکاریکردنی وێنەکان لە Flex Mode یشدا خێرا و سادەیە. بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی پێداچوونەوە بکەن، تۆنی ڕەنگەکان ڕێکبخەن، یان وێنەکان بسڕنەوە بە بینینی خێرا لە Flex Window. لەکاتی گرتنی وێنەی هاوڕێیەکت، Dual Preview ڕێگەیان پێدەدات خۆیان لە پەنجەرەی Flex Window ببینن بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی ڕاستەقینەدا ڕێکخستن بکەن بۆ وێنەیەکی تەواو. بەکارهێنەران دەتوانن لە کاتی ڕۆشتندا وێنەیەکی نەرم و نیان بەدەست بهێنن بە جێگیرکردنی کامێرا Super Steady، لە کاتێکدا Auto Framing دڵنیای دەدات لەوەی کەس لە دەرەوەی وێنەکە نەمێنێتەوە.

مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 باشترکردنی چارەسەری زیرەکی دەستکرد زیاد دەکات بۆ ئەزموونی بەهێزی کامێرا، هەموو وێنەیەک بە ژیان دەگەیەنێت. داهێنەری، تەنانەت لە ڕووناکی کەمدا، بە باشترکردنی تواناکانی Nightography کە وێنە و ڤیدیۆکان لە بارودۆخی ڕووناکی دەوروبەردا باشتر دەکات. ئەلگۆریتمەکەی AI-powered image signal processing (ISP) بە زیرەکی دەستکرد هەر ژاوەژاوێکی بینراو ڕاست دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی گشتی وێنەی کەم ڕووناکی تێکدەدات لە هەمان کاتدا وردەکارییەکان و تۆنی ڕەنگەکان بەرز دەکاتەوە. تەنانەت لە دووریشەوە وێنەکان ڕوونتر دەبن بە زوومی دیجیتاڵی .digital 10X zoom

گالاکسی: Z Fold5 کۆتا هێزی بەرهەمهێنان بە شاشەیەکی گەورە

پێشکەشکردنی شاشەیەکی گەورە و پاترییەکی درێژخایەن لە تەنکترین و سووکترین مۆبایلی چەماوە تا ئێستا، گالاکسی Z Fold5 ئاسانە بۆ بردنی بۆ هەر شوێنێک، لە هەمان کاتدا بەهێزترین کارایی لە زنجیرەی گالاکسی Z پێشکەش دەکات.

گالاکسی Z Fold پێشەنگ بووە لە گۆڕینی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە ڕێگەی ئەزموونێکی بەهێز و شاشەی گەورەوە، پەرەی سەندووە لە Multi Window و App Continuity بۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرفراوان لەوانە Taskbar و drag and drop و باشکردنی بەرنامەکانی لایەنی سێیەم. S Pen Fold Edition کە لە نەوەی سێیەمی مۆبایلی چەماوە لە ساڵی 2021 ناسێندرا، هەروەها وردکراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نووسینی سەرووتر لەسەر گالاکسی Z Fold5 پێشکەش بکات. ئەم تایبەتمەندی و ئامرازانە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی بەهێز لەسەر شاشەیەکی گەورە پێشکەش بکەن و بەکارهێنەران دەتوانن لە هەر شوێنێکەوە بن ئەرکە گرنگەکان تەواو بکەن.

Taskbar ی باشترکراو بەرهەمهێنانی داینامیکی چالاک دەکات بە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ گۆڕینی خێرا لە نێوان بەرنامە زۆر بەکارهێنراوەکاندا. ئێستا تا چوار بەرنامەی ئەم دواییە لە ئامادەباشیدان بۆ کارکردنی کاراتر. هەروەها two-handed drag and drop نوێ بەرزکراوەتەوە دەتوانێت بەرهەمهێنان بەرز بکاتەوە لە کاتی گواستنەوەی ناوەڕۆک لە نێوان بەرنامەکان و شاشەکاندا. تەنها بە پەنجەیەک دەست لە وێنەیەک بدە و لە گەلەری سامسۆنگ ڕایبگرە و پەنجەیەکی تر بەکاربهێنە بۆ کردنەوەی بەرنامەی Samsung Notes بۆ ڕاکێشان و دابەزاندنی وێنەکە. بە hidden pop-up بەرنامەێک دەتوانێت بەردەوام بێت لە کارکردن لە پاشبنەمادا، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە تەواوی شاشە سەیری ناوەڕۆکی ڤیدیۆ بکەن و لەگەڵ هاوڕێکانیان لە پەنجەرەیەکی تر چات بکەن.

S Pen Fold Edition ی نوێی باریکترو بچووکتر، تێبینیکردن و بیرۆکەسازی لە کاتی ڕاستەقینەدا ئاسان دەکات لە هەمان کاتدا دەتوانێت بە ئاسوودەییتر لە گیرفانیدا جێی ببێتەوە. Slim S Pen Case نزیکەی هەمان ئەستووری کەیسێکی ئاساییە بۆ مۆبایلێکی چەماوە و بە چەندین ستایل و ڕەنگ بەردەستە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن S Pens ەکانیان بە ستایلی خۆیان هەڵبگرن.

یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لەکاتی جووڵەدا کاری زیاتر بکەن، شاشەی سەرەکی 7.6 ئینچ بینینی فراوان و بێ پچڕان دابین دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن چێژ لە فیلمە دڵخوازەکانیان وەربگرن بە شێوەی پۆرترێت یان بە پانی. لەگەڵ ئەوەشدا، لوتکەی ڕووناکی زیاتر لە 30% زیادی کردووە، تا 1750 نیت , بۆ ئەزموونێکی بینینی گونجاو لە دەرەوە تەنانەت لە ژێر تیشکی خۆری ڕووناکدا.

بە دابینکردنی ئەزموونێکی قووڵی یاریکردن بە بەکارهێنەران لەسەر گەورەترین شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی، Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for galaxy گرافیکەکان بەرز دەکاتەوە و زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ چالاککردنی یاریکردنی داینامیکی و کارایی فرە یاری. گالاکسی Z Fold5 دەتوانێت بە ئاسوودەیی مامەڵە لەگەڵ یاری دورودرێژەکان بکات بە سیستەمی ساردکەرەوەی پێشکەوتووی کە گەرمی بە شێوەیەکی زیرەکتر کەم دەکاتەوە بۆ دواکەوتنی کەمتر و ڕوونەدانی هیچ دابەزینێک لە کاراییدا.

گەیاندنی کاریگەری ئەرێنی بۆ هەسارەکە

سامسۆنگ بەردەوامە لە نیشاندانی پێشکەوتن بەرەو دیدگای ژینگەیی کۆمپانیاکە و خێراکردنی ئەو کردارانەی کە یارمەتیدەرن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، لەوانەش گەیشتن بە دەردانی سفری کاربۆن تا کۆتایی ساڵی 2030 بۆ بەشی ئەزموونی ئامێرەکان.

مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 و Z Fold5 جۆرەها مادەی بەکارهێنراویان هەیە لە چاو نەوەکانی پێشوویان، لەوانە شووشە و ئەلەمنیۆمی پێش بەکارهێنان و پلاستیکەکانی دوای بەکارهێنان، کە سەرچاوەیان لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و بەرمیلی ئاو و بوتڵی PET وەرگیراوە. تەنانەت ئەو کاغەزەی کە بۆ سندوقی پاکەتەکانیان بەکاردەهێنرێت 100 لەسەدی لە مادەی بەکارهێنراو دروستکراوە .

هەروەها ئەم داهێنانانە بە مەبەست دیزاین کراون بۆ تەمەن درێژی باشتر. هەر ئامێرێک پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش و چوار نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی لەگەڵدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەمەکە.

بەردەست بوون

مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 لە 26ی تەمموزەوە بۆ داواکردنی پێشوەختە لە بازاڕە هەڵبژێردراوەکاندا بەردەست دەبن و بەردەستبوونی گشتی لە 11ی ئابەوە دەستپێدەکات.

گالاکسی Z Flip5 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات گوزارشت لە خۆیان بکەن بە ڕەنگەکان لەوانە نەعنای، گرافیتی، کرێمی، و لاڤاندەری هەروەها کۆمەڵێک ئیکسسوارات لەوانە کەیسی ڕوون، کەیسی Flap Eco-Leather، کەیسیFlipsuit و کەیسی سلیکۆنی ئاسان بۆ هەڵگرتن لەگەڵ ئەڵقە بۆ دروستکردنی دیمەنێکی تایبەتتر.

گالاکسی Z Fold5 بە ڕەنگەکانی شینێکی سەهۆڵاوی، ڕەشی فانتۆم، و کرێمی , لەگەڵ چەندین کەیسی کە پراکتیکی و شیکی پێشکەش دەکەن لەوانە کەیسی باریکی S Pen، کەیسی ڕوون، کەیسی چەرم، و کەیسێکی ڕاگر لەگەڵ ئەڵقە .

سامسۆنگ پابەندە بە پێدانی ئارامی بە کڕیاران لەگەڵ Samsung Care+ کە خزمەتگوزارییەکی پشتگیرییە لەکاتی زیان لە ڕووداو و چاککردنەوە و زۆر شتی تر. کڕیاران دەتوانن لە ماوەی پێش داواکردندا چێژ لە داشکاندنی تایبەت یان سوودی بێبەرامبەر وەربگرن. . [تێبینی بۆ سەرنوسەر: ئۆفەرەکانیSamsung Care+ بەپێی ناوچە و بازاڕ جیاوازن، و بەمجۆرە، پێویستە بەپێی ئەوە ناوخۆیی بکرێت.]

تایبەتمەندیەکان

گالاکسی Z Flip5

6.7-inch FHD+*

Dynamic AMOLED 2X

120Hz Adaptive refresh rate (1~120Hz)

Infinity Flex Display (2640 x 1080, 22:9)

شاشەی سەرەکی

پیشاندان

*بە شێوەی سوچ بۆ سوچ پێوانە دەکرێت، قەبارەی شاشەی سەرەکی گالاکسی Z Flip5 لەلاکێشەیی تەواودا 6.7 ئینچ و لە کاتی ئەژمارکردنی گۆشە چەماوەکاندا 6.6 ئینچە؛ ناوچەی بینراوی ڕاستەقینە کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و دەرەچەی کامێراکەوە.

3.4-inch Super AMOLED 60Hz Display*

720 x 748

306 PPI

شاشەی داپۆشەر

*Measured diagonally, گالاکسی Z Flip5's Cover Screen size is 3.4 inches in the full rectangular form; actual viewable area is approximately 95% of the full rectangular area due to the rounded corners and lower cutout

*بە شێوەی سوچ بۆ سوچ پێوانە دەکرێت، قەبارەی شاشەی داپۆشەری گالاکسی Z Flip5 لەلاکێشەیی تەواودا 3.4 ئینچ وڕووبەری ڕاستەقینەی بینین نزیکەی 95%ی ڕووبەری لاکێشەیی تەواوەتییە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و بەشی خوارەوە

71.9 x 85.1 x 15.1mm

بە چەماوەیی

کێش و دووریەکان

*Thickness of گالاکسی Z Flip5 when folded measured from top to bottom of the glasses of گالاکسی Z Flip5

71.9 x 165.1 x 6.9mm

بە کراوەیی

*ئەستووری مۆبایلی گالاکسی Z Flip4 لە کاتی کردنەوەی شاشەی سەرەکی ناگرێتەوە.

187 گرام

کێش

10MP كامێرای سێڵفی

F2.2, Pixel size: 1.22μm, FOV: 85˚

کامێرای پێشەوە

کامێرا

12MP Ultra Wide Camera

F2.2, Pixel size: 1.12μm, FOV: 123˚

کامێرای دووانەی دواوە

12MP Wide-angle Camera

Dual Pixel AF, OIS, F1.8, Pixel size: 1.8μm, FOV: 83˚

Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for galaxy

پرۆسێسەری بەرنامە

Snapdragon* بەرهەمی کۆمپانیای Qualcomm Technologies، ئینکۆ و/یان کۆمپانیاکانی سەر بە خۆیەتی. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی کۆمپانیای Qualcomm Incorporated.

8GB Memory with 512GB internal storage

8GB Memory with 256GB internal storage

بیرگە

*توانای هەڵگرتنی بەردەست پەیوەستە بە بەرنامە پێشوەختە بارکراوەکانەوە. ڕەنگە بژاردەی بیرگە بەپێی بازاڕ جیاواز بێت.

3,700mAh (typical) dual battery

پاتری

* ئەنجامە نموونەییەکانی تاقیکردنەوەکە لە هەلومەرجی تاقیگەی لایەنی سێیەم بەدەستهاتووە. دەرەنجامی نموونەیی تێکڕای دەرەنجامی خەمڵێنراوە، بە لەبەرچاوگرتنی لادانی توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاتری تاقیکراوە بەپێی IEC 61960. توانای پاتری(کەمترین) 3591 ميلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی تۆڕ و شێوازی بەکارهێنان و هۆکارەکانی تر.

Wired Charging*: Up to 50% charge in around 30mins with 25W Adapter** and 3A USB-C cable***

Fast Wireless Charging 2.0****

Wireless PowerShare*****

بارگاویکردنەوە

*بارگاویکردنەوەی بێ وایەر لەگەڵ QC2.0 و AFC دەگونجێت. ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەی سامسۆنگ، کە بە 25 وات Travel Adapter ئەنجامدراوە لەکاتێکدا 0% هێزی ماوە، لەگەڵ هەموو خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی و شاشەکەی کوژاوەتەوە. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردنەوە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بەکارهێنانی ڕاستەقینە و بارودۆخی بارگاویکردنەوە و هۆکارەکانی تر.

**پاوەر ئەداپتەری 25 وات بە جیا دەفرۆشرێت. تەنها کەلە و کێبڵەکانی پەسەندکراوی سامسۆنگ بەکاربهێنە.

***بارگاویکردنەوەی بێ وایەر لەگەڵ WPC دەگونجێت.

****Wireless PowerShare is limited to Samsung or other brand smartphones with WPC Qi wireless charging, such as galaxy Z Fold5, Z Flip5, galaxy Z Fold4, Z Flip4, S22 series, Z Fold3 5G, Z Flip3 5G, S21 FE 5G, S21 series, Z Fold2, Note20 series, S20 series, Z Flip, Note10 series, S10 series, S9 series, S8 series, S7 series, S6 series, Note9, Note8, Note FE, Note5, and wearables such as galaxy Buds2 Pro, Buds2, Buds Pro, Buds Live, Watch6, Watch6 Classic, Watch5, Watch5 Pro, Watch4, Watch4 Classic, Watch3, Watch Active2, Watch Active, Gear Sport, Gear S3, galaxy Watch, and galaxy Buds. May not work with certain accessories, covers, or other brand devices. It may affect call reception or data services, depending on your network environment.

IPX8

دژە ئاو

* بە پشت بەستن بە هەلومەنجی تاقیکردنەوەی نوقمکردن لە ئاوە سازگارەکان تا قووڵی 1.5 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک لەگەڵ پێویستی ووشکردنەوەی پاش تەڕبوونی. وە پێشنیار ناکرێت لە کەنار دەریا و گەرماودا یان نزیک لە ئاو و سابوون بەکاربهێنرێت. بەرگری ئاوی ئامێرەکە هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەم ببێتەوە بەهۆی لەبەرکردنی ئاسایی و دڕان.

Android 13

One UI 5.1.1

سیستەمی کارپێکردن

5G*, LTE**, Wi-Fi 6E***, Bluetooth® v5.3

تۆڕ و پەیوەندی

*پێویستی بە پەیوەندی تۆڕی 5Gی گونجاو هەیە، لە بازاڕە دیاریکراوەکاندا بەردەستە. بۆ زانینی بەردەستبوون و وردەکارییەکان لە کۆمپانیای گواستنەوەکەت بپرسە. خێرایی دابەزاندن و پەخشکردن لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی دابینکەری ناوەڕۆک، پەیوەندی سێرڤەر و هۆکارەکانی تر.

**بەردەستبوونی مۆدێلی LTE بەپێی بازاڕ و هەڵگر جیاوازە. خێرایی ڕاستەقینە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بازاڕ، هەڵگر و ژینگەی بەکارهێنەر.

***ڕەنگە بەردەستبوونی تۆڕی Wi-Fi 6E بە پێی بازاڕ و دابینکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاواز بێت. پێویستی بە پەیوەندییەکی گونجاو هەیە. پێویستی بە ڕاوتەرێکی وای فای6E  دەبێت.

Capacitive Fingerprint sensor (side), Accelerometer, Barometer, Gyro sensor, Geomagnetic sensor, Hall sensor, Proximity sensor, Light sensor

هەستەوەرەکان

Samsung Knox with, Samsung Knox Vault

ئاسایش و سەلامەتی

One Nano SIM* and one eSIM**

سیم کارت

*سیمکارت بەجیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی بازاڕ و هەڵگر جیاواز بێت.

**ڕەنگە بەردەستبوونی eSIM جیاواز بێت بەپێی وەشانی بەرنامە و ناوچە و هەڵگر. لەگەڵ کۆمپانیای گواستنەوەکەت بزانە کە ئایا پلانی تۆڕی مۆبایلەکەت پشتگیری لە eSIM دەکات یاخود نەخێر.

نەعنای، گرافیتی، کرێمی، و لاڤاندەری

[Samsung.com Exclusive] **خۆڵەمێشی، شین، سەوز، زەرد

ڕەنگ

* بەردەستبوونی ڕەنگەکان لەوانەیە بەپێی بازاڕ و ناوچە و کۆمپانیا جیاواز بێت.

**ڕەنگی تایبەتی تەنها بە ئۆنلاین لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستە.

گالاکسی Z Fold5 

7.6-inch QXGA+*

Dynamic AMOLED 2X

Infinity Flex Display (2176 x 1812, 21.6:18), 374ppi

120Hz adaptive refresh rate (1~120Hz)

شاشەی سەرەکی

پیشاندان

*بە شێوەی سوچ بۆ سوچ پێوانە دەکرێت، قەبارەی شاشەی سەرەکی گالاکسی Z Fold5 لەلاکێشەیی تەواودا 7.6 ئینچ و لە کاتی ئەژمارکردنی گۆشە چەماوەکاندا 7.4ئینچە؛ ناوچەی بینراوی ڕاستەقینە کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و دەرەچەی کامێراکەوە.

6.2-inch HD+

Dynamic AMOLED 2X Display

(2316 x 904, 23.1:9), 402ppi

120Hz adaptive refresh rate (48~120Hz)

شاشەی داپۆشەر

*بە شێوەی سوچ بۆ سوچ پێوانە دەکرێت، قەبارەی شاشەی داپۆشەری گالاکسی Z Fold5 لەلاکێشەیی تەواودا 6.2 ئینچ و بە ئەژمارکردنی لێوارە جەماوەکان دەبێتە 6.1 ئینچە و ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و دەرەچەی کامێراکەوە.

67.1 x 154.9 x 13.4mm

بە چەماوەیی

کێش و دووریەکان

*ئەستووری گالاکسی Z Fold5 کاتێک مۆبایلەکە دەچەمێتەوە لە سەرەوە بۆ خوارەوەی شووشەکە پێوراوە

129.9x 154.9 x 6.1mm

بە کراوەیی

*ئەستووری گالاکسی Z Fold5 کاتێک دەکرێتەوە پێوراوە چوارچێوەی شاشەی سەرەکی ناگرێتەوە.

253 گرام

کێش

10MP Selfie Camera

F2.2, Pixel size: 1.22μm, FOV: 85˚

کامێرای پێشەوە

کامێرا

4MP Under Display Camera

F1.8, Pixel size: 2.0μm, FOV: 80˚

کامێرای ژێر شاشە

12MP Ultra Wide Camera

F2.2, Pixel size: 1.12μm, FOV: 123˚

کامێرای دووانەی دواوە

12MP Ultra Wide Camera

F2.2, Pixel size: 1.12μm, FOV: 123˚

کامێرای سیانەی دواوە

50MP Wide-angle Camera

Dual Pixel AF, OIS, F1.8, Pixel size: 1.0μm, FOV: 85˚

10MP Telephoto Camera

PDAF, F2.4, OIS, Pixel size: 1.0μm, FOV: 36˚, 3X optical zoom

*30X Space Zoom includes 3x Optical Zoom and 30x digital zoom with AI Super Resolution technology. Zooming in past 3x may cause some image deterioration

Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for galaxy

پرۆسێسەری بەرنامە

Snapdragon* بەرهەمی کۆمپانیای Qualcomm Technologies، ئینکۆ و/یان کۆمپانیاکانی سەر بە خۆیەتی. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی کۆمپانیای Qualcomm Incorporated.

[Samsung.com Exclusive] 12GB Memory with 1TB internal storage

12GB Memory with 512GB internal storage

12GB Memory with 256GB internal storage

بیرگە

* بەردەستبوونی بە پێێ بازاڕ دەگۆڕێت. ڕەنگە توانای بیرگە بەپێی بازاڕ، مۆدێل، قەبارەی فایلەکان جیاواز بێت.

4,400mAh (typical) dual battery

پاتری

* ئەنجامە نموونەییەکانی تاقیکردنەوەکە لە هەلومەرجی تاقیگەی لایەنی سێیەم بەدەستهاتووە. دەرەنجامی نموونەیی تێکڕای دەرەنجامی خەمڵێنراوە، بە لەبەرچاوگرتنی لادانی توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاتری تاقیکراوە بەپێی IEC 61960. توانای پاتری(کەمترین) 4270 ميلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی تۆڕ و شێوازی بەکارهێنان و هۆکارەکانی تر.

Wired Charging*: Up to 50% charge in around 30 mins with 25W Adapter** and 3A USB-C cable*** Fast Wireless Charging 2.0**** Wireless PowerShare*****

بارگاویکردنەوە

*بارگاویکردنەوەی بێ وایەر لەگەڵ QC2.0 و AFC دەگونجێت. ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەی سامسۆنگ، کە بە 25 وات Travel Adapter ئەنجامدراوە لەکاتێکدا 0% هێزی ماوە، لەگەڵ هەموو خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی و شاشەکەی کوژاوەتەوە. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردنەوە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بەکارهێنانی ڕاستەقینە و بارودۆخی بارگاویکردنەوە و هۆکارەکانی تر.

**پاوەر ئەداپتەری 25 وات بە جیا دەفرۆشرێت. تەنها کەلە و کێبڵەکانی پەسەندکراوی سامسۆنگ بەکاربهێنە.

***بارگاویکردنەوەی بێ وایەر لەگەڵ WPC دەگونجێت.

****Wireless PowerShare is limited to Samsung or other brand smartphones with WPC Qi wireless charging, such as galaxy Z Fold5, Z Flip5, galaxy Z Fold4, Z Flip4, S22 series, Z Fold3 5G, Z Flip3 5G, S21 FE 5G, S21 series, Z Fold2, Note20 series, S20 series, Z Flip, Note10 series, S10 series, S9 series, S8 series, S7 series, S6 series, Note9, Note8, Note FE, Note5, and wearables such as galaxy Buds2 Pro, Buds2, Buds Pro, Buds Live, Watch6, Watch6 Classic, Watch5, Watch5 Pro, Watch4, Watch4 Classic, Watch3, Watch Active2, Watch Active, Gear Sport, Gear S3, galaxy Watch, and galaxy Buds. May not work with certain accessories, covers, or other brand devices. May affect call reception or data services, depending on your network environment.

IPX8

دژە ئاو

* بە پشت بەستن بە هەلومەنجی تاقیکردنەوەی نوقمکردن لە ئاوە سازگارەکان تا قووڵی 1.5 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک لەگەڵ پێویستی ووشکردنەوەی پاش تەڕبوونی. وە پێشنیار ناکرێت لە کەنار دەریا و گەرماودا یان نزیک لە ئاو و سابوون بەکاربهێنرێت. بەرگری ئاوی ئامێرەکە هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەم ببێتەوە بەهۆی لەبەرکردنی ئاسایی و دڕان.

Android 13

One UI 5.1.1

سیستەمی کارپێکردن

5G*, LTE**, Wi-Fi 6E***, Bluetooth® v5.3

*پێویستی بە پەیوەندی تۆڕی 5Gی گونجاو هەیە، لە بازاڕە دیاریکراوەکاندا بەردەستە. بۆ زانینی بەردەستبوون و وردەکارییەکان لە کۆمپانیای گواستنەوەکەت بپرسە. خێرایی دابەزاندن و پەخشکردن لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی دابینکەری ناوەڕۆک، پەیوەندی سێرڤەر و هۆکارەکانی تر.

**بەردەستبوونی مۆدێلی LTE بەپێی بازاڕ و هەڵگر جیاوازە. خێرایی ڕاستەقینە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بازاڕ، هەڵگر و ژینگەی بەکارهێنەر.

***ڕەنگە بەردەستبوونی تۆڕی Wi-Fi 6E بە پێی بازاڕ و دابینکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاواز بێت. پێویستی بە پەیوەندییەکی گونجاو هەیە. پێویستی بە ڕاوتەرێکی وای فای6E  دەبێت.

تۆڕ و پەیوەندی

Capacitive Fingerprint sensor (side), Accelerometer, Barometer, Gyro sensor, Geomagnetic sensor, Hall sensor, Proximity sensor, Light sensor

هەستەوەرەکان

Samsung Knox with, Samsung Knox Vault

ئاسایش و سەلامەتی

Up to two Nano SIM* and one eSIM**

سیم کارت

*سیمکارت بەجیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی بازاڕ و هەڵگر جیاواز بێت.

**ڕەنگە بەردەستبوونی eSIM جیاواز بێت بەپێی وەشانی بەرنامە و ناوچە و هەڵگر. لەگەڵ کۆمپانیای گواستنەوەکەت بزانە کە ئایا پلانی تۆڕی مۆبایلەکەت پشتگیری لە eSIM دەکات یاخود نەخێر.

*شینێکی سەهۆڵاوی، ڕەشی فانتۆم، و کرێمی

[Samsung.com Exclusive] ** خۆڵەمێشی، شین

ڕەنگ

* بەردەستبوونی ڕەنگەکان لەوانەیە بەپێی بازاڕ و ناوچە و کۆمپانیا جیاواز بێت.

**ڕەنگی تایبەتی تەنها بە ئۆنلاین لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستە.

Shafaq Live
Shafaq Live